ئەحمەدی حاجی رەشید مەترسییەك لەسەر ناردنی بودجە ئاشكرا دەكات

حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناكات
ئەحمەدی‌ حاجی‌ رەشید، ئەندامی لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ژیان:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، مەترسی‌ دروست بووە لەسەر ناردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەلایەن حكومەتی‌ ناوەندییەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو، حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناكات.

ئەحمەدی‌ حاجی‌ رەشید، ئەندامی لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە دەخاتەڕوو، حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاندووە كە نەوت رادەستی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ ناكات و دەڵێت"بەوەش مەترسی‌ دروست بووە لەسەر ناردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەلایەن حكومەتی‌ ناوەندییەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە نوێنەرانی عێراق ئەوەش ئاشكرا دەكات، پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی باڵای نەوت غاز كۆبونەوەكراو بەئاشكرا باس لەوەكرا كە نەوت ڕادەست ناكەن و دەنگ و باسەكە گەشتە هەندێ لە كوتلە سیاسیەكان و مناقەشەیەكی توند دروست بوو.

دەشڵێت"ئیستا هەوڵێك هەیە بە بەلاڕیدا بردنی بڕگەی (ج) ماددەی (10) بۆیە بڕگەیەكیان زیاد كردووە بۆ ئەو كتابەی لەم چەند ڕۆژەدا وەزارەتی دارایی ناردویەتی بۆ بەشی پارەدان، بۆیە دەبێت بەرپرسانی باڵای هەریم بێنە سەر خەت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە".