بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە


ژیان: 
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەمشەو لە هەندێك ناوچەی شاخاوی هەرێمی كوردستان ئەگەری بەفر بارین هەیە و بارانێكی بەلێزمەش لە هەولێر و كەركوك دەبارێت. 

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئێستا باران بارین بەردەوامی هەیە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم, پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت بە تایبەتی لە پارێزگای هەولێر, كەركوك و دەوروبەری".

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەشی راگەیند كە ئەگەری"بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان" هەیە, ئاشكراشی دەكات بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پالەپەستۆكە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا.