ژمارەی داواكاری پەنابەری لە ئەوروپا كەمی كردووە


ژیان: 
لە ساڵی رابردوودا، 580 هەزار و 800 كەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە و بە گوێرەی ئامارە ئاشكرا كراوەكانیش ژمارەی پەنابەران بۆ رەوروپا كەمی كردووە و و گەیشتوەتەوە دۆعی چەند ساڵی رابردوو. 

نووسینگەی ئاماری ئەوروپا، رایگەیاند: لە ساڵی 2018دا، 580 هەزار و 800 كەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە، بە شیوەی ئێستا ژمارەی پەنابەران گەیشتوووەتەوە دۆخی ساڵانی پێشووتری.

داواكردنی مافی پەنابەرێتی لە ساڵی 2018دا لە چاو ساڵی 2017دا، بەڕێژەی 11% كەمیكردووە و لەچاو 2015دا، بۆ نزیكەی نیوە دابەزیوە.

بەگوێرەی زانیاریە ئاشكرا كراوەكان هاولاتیانی سوری زۆرترین ئەو كەسانەن كە داوای مافی مانەوەیان كردووە لە وڵاتەكەدا ژمارەكەشیان بە 80 بۆ 90 هەزار كەسە، دوای ئەوانیش ئەفغانستانییەكان بە 41 هەزار و عێراقییەكان بە 39 هەزار كەس دێن.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاو كراونەتەوە، 33%ی ئەو پەنابەرانە داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا كردووە و دوای ئەویش وڵاتانی فەڕەنسا، یۆنان، ئیسپانیا و بەریتانیا دێن بەپێی ریزبەندییەكەیان.