دیمبلی جارێكیتر توشی پێكان بوو


ژیان: 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند عوسمان دیمبلی جارێكیتر بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرای كرد، عوسمان دیمبلی پاش ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆی دەركەوتووە  توشی پچڕان لە ماسولكەی ڕانی چەپیدا بووە.

ئەو یانەیە ئاشكراشی كردووە بەهۆی ئەو پێكانەوە پێشبینی دەكرێت سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاكان دوربكەوێتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەو یاریزانە زۆرترین ماوە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دوور كەوتووەتەوە.