تیروپشكی چامپیۆنس لیگ رادەكێشرێت

نرخی ئامادەبوون لە یاری کۆتای چامپیۆس لیگ ئاشکرا بوو

ژیان: 
دوای ئەوەی شەوی ربردوو دوو یانەی تر سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەر كرد و هەر هەشت یانە سەركەوتووەكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یەكلایی بونەوە. 

بڕیارە سبەی كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تیروپشك بۆ ئەو یانانە ئەنجام بدرێت وكە پێكهاتوون لە هەریەكەلە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئەیاكس ئەمستەردامی هۆلچەندی و پۆرتۆی پرتوگالی و هەریەكەلە مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی سەركەوتن. 

بریارە تیروپشكی قۆناغی هەشتی قۆناغەكە سبەی كاتژمێر دووی پاش نیوەرۆ رابكێشرێت و ئەم وەرزە جیاواز لە ساڵانی رابردوو تا یاریی كۆتایی ركابەرییەكان دیاریی دەكرێن.

یەكەمجارە دوای وەرزی 2008  بۆ2009  چوار یانەی ئینگلیزی دەگەنە قۆناغی هەشت و لە شاری نیۆن چارەنووسیان دیاری دەكرێت.

یارییەكانی چوون لە بەرواری 9 و 10ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، یارییەكانی هاتنەوەش هەفتەیەك دواتر و لە بەرواری 16 و 17ـی هەمان مانگ دەكرێن، لەو قۆناغەش كاتی یارییەكان گۆڕانكاری بەسەر دێت و لە بری كاتژمێر 11:00ـی شەو، یارییەكان لە كاتژمێر 10:00ـی شەو بەكاتی هەولێر دەكرێن.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمجارە لەهەمان رۆژی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هەشت تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی ئەنجام دەدرێت و تا یاریی كۆتایی یانەكان بۆیان روون دەبێتەوە ئەگەر هەیە رووبەرووی چ یانەیەك ببنەوە.

بڕیاریشە یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی لە بەرواری 30ـی مانگی داهاتوو و یەكی ئایار بكرێت و یارییەكانی گەڕانەوەش هەفتەیەك دوای ئەوە دەكرێت و لە بەرواری 7 و 8ـی ئایار بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەمساڵیش یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید میوانداریی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكات، كەمترین نرخی بلیتی یاری فایناڵی چامپیۆنس لیگ، 70 یۆرۆیە و بەرزترین  نرخی بلیتیش كە دەكەوێتە سەنتەری یاریگا لە 600 یۆرۆ دەستپێدەكات.