وەزیرێكی پێشووی یەكگرتوو لەسەر تۆمەتباركردنی روونكردنەوە دەدات


ژیان:

وەزیرێكی پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تۆمەتباركردنی لەلایەن رۆژنامەنوسێكەوە بەبێ بەڵگە و ناڕاست لە قەڵەمدەدات.

لە روونكردنەوەیەكدا، محەمەد هاودیانی وەزیری پێشووی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان كە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامییە، ئاماژەی بەوەكردووە "شەوی رابردوو لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، رۆژنامەنووسێك بەبێ بەڵگە تۆمەتێكی ئاڕاستەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كار كردووە، گوایە بەبێ مۆڵەت فەرمانبەر دەستی بە خوێندن كردووە، ئێمە سەرلەبەری ئەو زانیاریە رەتدەكەینەوە".

دەشڵێت "هەر فەرمانبەرێك بۆ خوێندن یان بۆ كاری تایبەتی خۆی، داوای مۆڵەتی كردبێت، ئەوا بەپێی رێنماییە كارپێكراوەكانی ئەنجومەنی وەزیران مامەڵەی لەگەڵ كراوە و هیچ فەرمانبەرێك بۆی نەبووە كە بەبێ مۆڵەت دەست بە خوێندن بكات".

وەزیری پێشووی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو" هیوادارین رۆژنامەنووسان بۆ بازاڕگەرمكردنی خۆیان روو لە دروستكردنی تۆمەت نەكەن".