نرخی دراوەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی

نرخی دراوەكان

ژیان:

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئازاری 2019، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەجێگیری ماوەتەوەو هیچ گۆڕانێكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

پشكۆ حەمە عەزیز، لە كۆمپانیای (سروشتی هانزۆ) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 120هەزار و 350 دینارە.

100 پاوەن بەرامبەر بە  159 هەزار دینارە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 136 هەزار و 200 دینارە.

100 تمەن بەرامبەر بە 9 هەزار و 950 دینارە. 

100 لیرەی توركی بە 22 هەزار و 250 دینارە.