بومەلەرزەیەكی بەهێز خۆرئاوای توركیای هەژاند

تاوەكو ئێستا زیانەكانی نەزانراوە

ژیان:

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەكی بەهێز خۆرئاوای توركیای هەژاند و هەواڵەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن تاوەكو ئێستا زیانەكانی نەزانراوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری ئەنتاڵیای توركیا بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر ئەو وڵاتەی هەژاندوە، هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو هێشتا زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزانراوە.