گۆڕینی شیوازی قژ لە سەرەتای وەرزدا گرنگیەكانی چیە؟


ژیان: 
گۆڤاری ستایل، گە گۆڤارێكی بواری جوانكاری و فاشیۆنە، رایگەیاند گۆڕینی وەرز كاتیچكی گونجاوە بۆ ئەوەی شێوەی رێكخستنی روخسار و قژ و جل و بەرگەكانیشمان بگۆڕین. 

گۆڤارەكە چەند هۆكارێك ریز دەكات بۆ ئەوەی خانمان لە وەرزەكاندا شێوازی رێكخستنی قژیان بگۆڕن، لە گرنگترین ئەو هۆكارانەش: 

1- جگە لەڕاكێشانی سەرنج، زیاتر باوەڕت بەخۆت دەبێت ئەگەر ستایلی خۆت بگۆڕیت.

2- گۆڕانكاری لەستایلی قژدا، ستایلی پۆشاكیشت لەسەر رەنگی قژت دەگۆڕێت و لەسەر شێوازێكی نوێ ماكیاج دەكەیت.

3- گۆڕینی شیوازی قژ، رووخسارت بەگشتی دەگۆڕێت، لەهەمانكاتیشدا رەنگی پێستت جوانتر دەردەكەوێت و كەمتر گرنگی بە بەكارهێنانی ماكیاج دەدەیت.