شاد فەرەج "نا"ی بڵاوکردەوە

شاد فەرەج

ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاد فەرەج، نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "نا" بڵاوکردەوە.

گۆرانیە نوێکەی شاد فەرەج لە هۆنراوەی عیرفان ئەحمەدە و میلۆدییەکەی خۆی دایناوە.

هەروەها کاری ئەڕەینجی لەلایەن ماردین بەختە و سۆهراب ڕوزگەرد بۆ کراوە.

هاوکات میکس و ماستەرینگی ئەو بەرهەمە ماردین بەختە ئەنجامی داوە و شاری هێرش کاری دەرهێنان و کامێرای ڤیدیۆ کلیپەکەی ئەنجامداوە.

شاد ئومێد فەرەج له‌ ساڵی 1994 لە سلێمانی لە دایك بووە، لە منداڵییەوە لە کۆڕە ئاینییەکاندا گۆڕانی ئاینی گوتووە، دواتر چەند گۆرانییەکی تری هونەرمەندانی گوتووەتەوە و ئێسته‌ یەکەم کلیپی بڵاو کردووەتەوە.