سودەكانی هاوسەرگیری


ژیان: 
ژیانی هاوسەرگیری هەمیشە وابوووە هەندێك شتت لێ دەستێنێتەوە و هەندێك شتیشت پێ دەبەخشێت، زۆرجار خانمان دەڵێن خۆشترنی شوێن ماڵی باوكمانە بەڵام دوای خوێندنەوەی ئەم لایەنە باشانەی بڵێی بیركردنەوەمان نەگۆڕێت. 

بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی ژنان، چەند سودێكی هاوسەرگریری بۆ ئافرەتان دەخاتە روو كە لە 19 خاڵدا ریزبەندی كردووە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە خراپیەكانی هاوسەرگیری بكات. 

سودەكانی هاوسەرگیری بۆ خانمان:


1- لەدوای هاوسەرگیری بۆ ڕۆیشتن بۆ میوانی‌و ئاهەنگەكان بەتەنها نیت چونكە زۆربەی كات هاوسەرەكەت لەگەڵتدایە.

2- لەدوای هاوسەرگیری هەمیشە كەسێك هەیە كە ئەو مەسەلانەی كە پەیوەندی بەخۆتەوە هەیە گفتوگۆی لەگەڵدا بكەیت یان بابەتێك كە لەهەواڵەكاندا بیستبێتت.

3- هەمیشە ئەو بەبوونییەوە گەرمی بەژوورەكەت دەبەخشێت.

4- بۆ كێشەكان‌و ئەركەكانی دایك‌و باوكت هیچ كاتێك تەنها نیت‌و هەمیشە هاوسەرەكەت لەگەڵتدایە.

5- كاتێك هاوسەرگیری دەكەیت دەزانیت كە هاوسەرەكەت تۆی خۆشدەوێت‌و بەهەموو شێوەیەك تۆی قبوڵە.
6- لەدوای هاوسەرگیری كردن لە كێشەكان‌و دژوارییەكان سەركردەیەكت بۆ خێزانەكەت هەیە كە هەمیشە پاڵپشتی تۆیە.

7- لەدوای هاوسەرگیری كەسێكت دەبێت بۆ داخستنی زنجیرو دوگمەكانی دواوەوەی جلەكانت.

8- كاتێك كە هاوسەرگیری دەكەیت دەبیتە بەشێك لەو بەنرخیانەی كەكەسێك نرخی بۆ دادەنێت كە لەگەڵت كۆمەڵەیەك دروست دەكات بەناوی خێزان.

9- هەر پیاوێك هەمیشە چاوەڕێی ئەوەیە كە هاوسەرەكەی شتێكی لەئەو بوێت‌و بۆی ئامادە بكات.

10- لەدوای هاوسەرگیری كەسێك لەگەڵ تۆدایە كە دەتوانێت لەمەسەلە ئابورییەكانی خێزاندا هاوبەش بیت‌و بۆ ئاییندەی ئابووری خێزانەكەتان بەرنامە دابنێیت.

11- لەدوای هاوسەرگیری تۆ هەمیشە كەسێكت هەیە كە بتوانێت بەئەندازەی پێویست لەگەڵی ئاسودە بیت، بەبێ‌ هیچ ماكیاجێك جلی تایبەتی خۆت لەبەر بكەیت.

12- هەروەها دەتوانیت لەگەڵ هاوسەرەكەت شەوان بڕۆیتە دەرەوەی ماڵ‌و پێكەوە كات بەسەر ببن.

13- زۆرجار ناچار دەبیت بێ‌ هاوسەرەكەت تەنها بەسەر بەریت لەماڵێكی بێدەنگدا هەڵبەتە باشی خۆیشی هەیە.

14- كاتێك هاوسەرگیری دەكەیت كەسێكت هەیە كە قەدری تۆ بزانێت‌و ڕستە ناتەواوەكانی تۆ تەواو بكات.

15- لەدوای هاوسەرگیری كردن هەمیشە كەسێكت دەبێت كە هەر حەوت ڕۆژی هەفتە (24) كاتژمێر لەبەردەستدا بێت هیچ كارێكی ترت پێ‌ نەسپێرێت.

16- لەدوای هاوسەرگیری كردن هەمیشە دڵنیایت لەوەی كە لەڕستورانت لەنەبوونی تۆ كەسێك دەبێت كە خواردنت بۆ بهێنێت.

17- هاوسەرگیری كردن هەستی ئەمنیەت‌و ئاسودەیت بۆ دێنێت كە لە دونیایەكدا كە هەر كاتێ‌ دەتوانێت ترسناك‌و نائەمنیەت بێت بۆ تَۆ ئارامی بەتۆ دەبەخشێت. چ لەرووی جەستەییەوە چ لەڕووی سۆزدارییەوە.

18- هەروەها هاوسەرەكەت دەبێتە سەرچەشنی پیاوی باش بۆ كوڕەكەت.

19- لەدوای هاوسەرگیری گرنگ نییە چ ڕووداوێك ڕوودەدات یان چ كەسێ‌ چ شتێك دەڵێت گرنگ ئەوەیە كە ئێوە یەكترتان هەیە.