تەندروستی عێراق بڕیارێکی گرنگی دا

رێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ژیان:

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا فەحسی دەرمانی تاقیگەی کوردستان لە نەخۆشخانەکانی عێراق دانپێدانراو دەبێت.

رێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند،جێگای خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی خۆم ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر و پزیشکی دەرمانساز و کیمیای و بایەلۆجی لە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بکەم بۆ ئەم دەسکەوتە زانستییەی بەدەستیان هێناوە.

دەشڵێت،  وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاڕی دا کە فەحسی دەرمانی تاقیگەی کوردستان لە نەحۆشخانەکانی عێراق دانپێدانراو بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، جێی خۆیەتی کە ئاماژە بەوە بدەم کە ئەم تاقیگەیە بەرهەمی حەوت ساڵ کاری کابینەی حەوتەم وهەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.