ئەنجەلینا جولی داوایەكی جیاواز لە هاوسەرەكەی رابردووی دەكات


ژیان: 
ئەستێرەیەكی سینەماكاری ئەمریكی دوای جیابونەوەی لە هاوسەرەكەی داوا دەكات جارێكیتر بگەڕێنەوە بۆلای یەكتری و هاوسەرگیری بكەنەوە. 

ئەنجلینا جولی، ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئەمریكی بەشێوەیەكی راستەوخۆ داوای لە برات پیت كردوە ئەو رێكارە یاسایانەی لە نێوانیانە هەبوە تایبەت بە جیابونەوەیان، كۆتایی پێبێنێت. 

رۆژنامەی زە سەن لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای دەكات جولی دەیەوێت بگەڕێنەوە لای یەك و ببنەوە بە خێزانێك و كۆتایی بە كێشەو ناكۆكییەكانی نێوانیان بێنن.

ئەنجلینا جولی لەساڵی 1975 لە لۆس ئەنجلۆس لەدایك بوە خاوەنی 6 مندالچە كە 3 لە منداڵەكان وەك كارێكی خێرخوازی هەڵیگرتونەتەوە و بەخێویان دەكات.