یانەیەكی ئیسپانی داوای گۆڵپارێزی عێراق دەكات


ژیان: 
یانەیەكی ئیسپانی لە هەوڵدایە گرێبەست لە گەل گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق بكات و ئەو گۆڵپارێزەش گفتوگۆكانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگررتووە. 

یانەی ئەساسۆنا كە ئەم ساڵ لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەكات، داوای كردووە محەممەد حەمید، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتە، بچێتە ریزەكانیانەوە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە داوای دواخستنی ئەو گفتوگۆیانەی كردووە. 

میدیاكان باس لەوە دەكەن دواخستنی ئەو گفتوگۆیانە لەلایەن گۆڵپارێزەكەوە بۆ ئەوەبووە كە خولی نایابی عێراق كۆتایی بێت، بۆ ئەوەی خۆی لەو بارەوە قسە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شورتە بكات.