یاریزانێكی ناسراو لە هێڵی بەرگری واز لە یاریكردن دەهێنێت


ژیان: 
بەرگریكاری یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیا بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم وەرزە بە یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت و لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

ئاندریا بارزالی، بەرگریكاری یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیا لە تەمەنی 37 ساڵەیدا بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردندا، ئەمڕۆ ئێوارە لەدوای یاری یانەكەی لەبەرامبەر یانەی سپال، كە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ لە خولی سیریا ئەی شكستی هێنا. 

ئەو یاریزانە تا ئێٍستا 8 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانەكەی بردووەتەوە، لەم وەرزەدا ئەو یاریزانە لە كۆی سەرجەم پاڵەوانێتییەكان تەنیا بەشداریی لە 9 یاری كردووە، لە كۆتایی ئەم وەرزەشدا گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و لەو بارەیەوە رایگەیاند واز لە یاری كردن دەهێنێت.