موچەی ئەكتەری زنجیرە فیلمێك پارەیەكی خەیاڵی تێ دەچێت


ژیان: 
موچەی ئەكتەرانی زنجیرەی فیلمێكی ئەفسانەیی داهاتێكی خەیاڵیان هەیە، لە وەرزی كۆتایدا بۆئەكتەرەكان كەمترینیان ١٧٥ هەزار دۆلار وەردەگرێت.

زنجیرەی ئەفسانەیی Game of Thrones كە یەكێكە لە پڕبینەرترین زنجیرەی مێژووی و لە ئێستادا لە دواهەمین وەرزی دایە و لە كەناڵی HBO پەخش دەكرێت. 

زنجیرەكە یەكێكە لە پڕبینەرترین و لەرووی داراییەوە پارەیەكی زۆری بۆ كەناڵەكە كۆكردووەتەوە، لەهەمان كاتدا باری دارایی رەنگدانەوەی لەسەر موچەكانی ئەكتەرەكان هەیە. ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر باسی لەوە كردووە ئەكتەرەكانی ئەو فیلمە زینجیرەییە داهاتیچكی زۆریان هەیە. 

بەپێی ماڵپەڕەكە، مووچەی ئەكتەرانی زنجیرەكە بۆ یەك ئەلقە بەو شێوەیەی خوارەوەیە:

كیت هارینگتن (جۆن سنۆو) – ٥٠٠ هەزار دۆلار

لینا هیدی (سیرسی لانستەر) – ٥٠٠ هەزار دۆلار

ئیمیلیا كلارك (دانێرس تارگاریان) – ٥٠٠ هەزار دۆلار

پیتەر دینكلەیگ (تایرن لانستەر) – ٥٠٠ هەزار دۆلار

نیكۆلای جۆستەر والدو (جەیمی لانستەر) – ٥٠٠ هەزار دۆلار

سۆفی تۆرنەر (سانسا ستارك) – ١٧٥ هەزار دۆلار

مەیسی ویلیامز(ئاریا ستارك) – ١٧٥ هەزار دۆلار

ئیساك هێمپستێد رایت (بران ستارك) – ١٧٥ هەزار دۆلار