وێنەیەكی دەرچەی بەنداوی دوكان دەبێتە وێنەی هەفتە

ئەو وێنەیەی رکابەری وێنەکانی هەفتەی جیهانی کرد

ژیان:  
وێنەیەكی دەرچەی بیڵ ماوسی بەنداوی دوكان كە لەلایەن فۆتۆ گرافەرێكی كوردەوە چركێندراوە دەبێتە وێنەی هەفتەی گۆڤارێكی ناسراو لە سەر ئاستی جیهان. 

گۆڤاری (ئەتلانتیك)ی ئەمەریكی یەكێكە لە گۆڤارە پڕخوێنەرەكانی ئاستی جیھان، ھەفتانە لە پێگەی ئەلیكترۆنی گۆڤارەكە وێنە ھەواڵی و سەرنجڕاكێش و ھەڵبژێردراو لەسەر ئاستی جیهان بڵاو دەكاتەوە، یەكێك لە وێنە ھەڵبژێردراوەكانی ئەم ھەفتەیەی دەرچەی بەنداوی دوكانە دوای سەرڕێژبونی ئاوی بەنداوەكە.

ویچنەكە لەلایەن فۆتۆگرافەری كورد فەریق فەرەج ناسراو بە (فەریق هەڵەبجەیی) گیراوە، ئەو فۆتۆگرافەرە لە ئێستادا كار بۆ ئاژانسە نێودەوڵەتیەكان دەكات، ئەو وێنەیەشی لە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بلاو كراوەتەوە.  

وێنەکانی هەفتەی گۆڤارەکە