پیكێ بەشێوەیەكی فەرمی یانە نوێیەكەی ناساند


ژیان: 
جیرارد پیكێ، بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی بووە خاوەنی یانەیەك و ئەمڕۆش یانەكەی و درێسەكەی بە میدیاكان ناساند.

پیكێ، بە سپۆنسەری كۆمپانیای كۆسمۆس هۆڵدینگ كە خۆی دامەزرێنەر و خاوەنی كۆمپانیاكەیە، یانە نوێیەكەی بەناوی ئاندۆرا ئێف سی بە میدیاكان ناساند.

ناوبراو لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی یانەكەی درێسی یانەكەیان بە میدیاكان ناساند، شێوەی درێسەكەی دەچێتەوە سەر درێسی هەڵبژاردەی كەتەلۆنیا.