راهێنەری ریاڵ مەدرید: لیستی یاریزانە دوورخراوەكان ئاشكرا ناكەم

زەینەدین زێدان، راهێنەری گەڕاوەی ریاڵ مەدرید

ژیان: 
راهێنەری ریاڵ مەدرید رەتیكردەوە ناوی ئەو یاریزانانە بدات كە دوردەخرێنەوە، ئاشكراشیكرد كە گۆرانكاری زۆر دەكەن لە یانەكە و بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ باسی لە مانەوەی كروز كرد لە پێكهاتەی یانەكەدا کرد. 

زەینەدین زێدان، راهێنەری گەڕاوەی ریاڵ مەدرید، پیش رووبەربونەوەی یانەی لیگانس لە خولی لالیگا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: بەرامبەر لیگانیس یاریی دەكەین و دەمانەوێت بیبەینەوە، ئێمە پابەندین بەوەی بردنەوە بەدەست بهێنین و سێ خاڵی یارییەكەش مسۆگەربكەین. 

ئەو راهێنەرە وتیشی: رۆناڵدۆ رۆیشت و ئەوەشی جێگەی دەگرێتەوە ناتوانێت ئەوە بكات كە ئەو كردویەتی، ئێمە وەرزی داهاتوو هەموو یاریزانەكان ناگۆڕین.

ئەو نەیشاردەوە كە قسەی لەگەڵ هیچ یاریزانێك نەكردوە پێیوایە كاتی ئەوە نیە لە بارەی ڤینیسیۆسەوە وتی: یاریزانیێكی باشە و دەمەوێت پێش كۆتایی ئەم وەرزە بگەرێتەوە، بە دڵخۆشییەوە لە گەرانەوە نزیكە و بەم زوانە لەگەڵماندا دەبێت.

ئەو نەیشاردەوە یانەكەی پیرەوەریەكی ناخۆشی لەگەڵ لیگانس هەیە لەبەر ئەوەی پێشتر توانیویەتی لە جامی شا بیانكاتە دەرەوە، نەیشاردەوە "كروز یاریزانێكە خۆشم ئەوێت، گۆرانكاری لە پێكهاتەی یانەكە دەكەین".

زیدان ئەوەشی ئاشكرا كرد: كۆرتوا هەستی بە باشی نەكردوە لە پێكانەكەی و بەشداری پێناكەم تا بەتەواوی چاك نەبێتەوە، یۆرێنتی پێویستی بەوەیە یاریی زۆرتر بكات، تا بتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات. 

راهێنەری مەدرید وتیشی: بنزیمە كێشەی نیە لەگەڵ هیچ یاریزانێك كە دەهێنرێت، چونكە یاریزانە باشەكان خۆیان لەگەڵ هەموو بارودۆخێك دەگونجێنن.

زیدان ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو یاریانەی كە لەم وەرزەدا ماویانە وەك تاقیكردنەوە بەكاری دەهێنن و دەڵێت "حەوت یاریی لەبەردەماندایە، لەو ماوەیەدا تاقیكردنەوەی جیاواز دەكەین و گۆرانكاری زۆر دەكەین لە پێكهاتەكەدا".

ئەوەشی نەشاردەوە كە" بە دڵنیاییەوە یاریزانی نوێ دەكڕین بەڵام هەموو تیپەكە نافرۆشین" هەموو یاریزانەكانی ئێستاش بە شایستەی ئەوەدەزانێت لە ریاڵ مەدرید یاریی بكەن، ئامادەش نەبوو هیچ ناوێك بڵێت لەسەر ئەوانەی دوردەخرێنەوەو ئەوانەشی دەمێننەوە.