كچێكی بەریتانی عەزیەكی لە نوقڵ دروست كرد و بووە ملیۆنەر


ژیان: 
كچێكی بەریتانی بەهۆی دروستكردنی عەزیەك لە نوقڵی جۆراوجۆر توانی ببێتە ملیۆنێر، لە كاتیچكدا پێشتر نەیتوانی كرێی شوێنی نیشتەجێبونەكەی لەگەڵ هاورێكانی بدات. 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، رایگەیاند خانمێكی تەمەن 27 ساڵی بەریتانی، بەناوی لیسارە لویس براین، پێشتر كچێكی هەژار بوو، ئەو خانووەی بەجێهێشت كەلەگەڵ هاوڕێكانی تێیدا دەژیا، چونكە بەهۆی نەبوونیەوە نەیدەتوانی كرێی خانووەكە بدات. 

ئەو كچە بەریتانیە بۆ تێپەڕكردنی هەژاری هەوڵدەدات و بیرۆكەیەك دابنێت بۆ تێپەڕكردنی ئەو رەوشەی تیایدایە، بۆیە دەست دەكات بەدروستكردنی عەزیەك و پێڵاو جانتایەك كە تێیدا 3000 نوقوڵی رەنگاو رەنگ بەكاردەهێنێت، هەر بەهۆی ئەمەشەوە دەبێتە ملیۆنەر و ناوبانگییچكی زۆریش پەیدا دەكات.

ئەو كچە لە كاتی دروستكردنی عەزیەكەدا 145 جۆر نوقڵی بەكار هێنا، ئەو بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە فكرەكەی لە چەند منداڵێك وەرگرتووە لە باخچەیەكدا كاتێك خەریكی یاری كردن بوون.