باوكی نەیمار جارێكیتر لەبارەی رۆشتنی كوڕەكەی رونكردنەوەیدا


ژیان: 
باوكی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان، بارەی رۆشتن یان مانەوەی كورەكەی لە یانەكەی رونكردنەوەیەكیدا و رایگەیاند كوڕەكەی لە یانەكەیدا دڵخۆشە و تا كۆتایی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە دەمێنێتەوە. 

باوكی نەیمار وتی "دەبێ جەماوەری پاریس سانجێرمان لەوە دڵنیابێت، نەیمار لە یانەكەیان ناڕوات، چونكە ئەو لەگەڵ ئەم یانەیە و ئەم شارە زۆر دڵخۆشە، هێشتا ئامانجە گەورەكەشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەدەستنەهێناوە".

ناوبراو وتیشی "لەوانەیە نەیمار تاوەكو كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لە ساڵی 2022 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە".