ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆدەبێتەوە

دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ژیان:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات تێیدا چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و خوێندنه‌وه‌ش بۆ سێ پرۆژه‌ یاسای تر بكرێت.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاندووە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر  یاسای چاكسازی  ژماره‌ 9ی ساڵی  2012 ده‌درێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ و سامانه‌كانی عیراق .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێشبینیده‌كرێت هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای چاكسازی ژماره‌ 21ی ساڵی 1997 بدرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یاسای كۆمپانیاكان.

ئاڵی ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی وتوە، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م  بۆ  پرۆژه‌ یاساكانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری و پرۆژه‌ یاسای چاكسازی یه‌كه‌می  یاسای  ژماره‌ 20ی ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و  پرۆژه‌ یاسای به‌ئه‌ندامبوونی كۆماری عیراقی فیدڕاڵ له‌ رێكه‌وتنی تایبه‌ت به‌ پێودانگه‌ جیهانییه‌كان بۆ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌ 102ی ساڵی 1952 بكرێت، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای هاتوچۆ.