بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە ئێران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ژیان:

میدیا ئەڵمانییەکان ڕایانگەیاندووە، بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێران لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی هەواڵێکی دویچەویلەی ئەڵمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپەوە گفتوگۆ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت، بڕیاری خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە فەرمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیارەکەی ترەمپ، نەک تەنیا ئەندامانی سوپای پاسداران، بەڵکو کەسوکاریشیان ناویان دەچێتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەیان سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە، لەبەرامبەردا ئێرانیش بەشێکی لە سوپای ئەمریکای خستە لیستی تیرۆرەوە، کەم ئەم بڕیارانە کاردانەوەی جددی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێنا.