حەمید عوسمان پیری بڵاوكردەوە


ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێی لاو "حەمید عوسمان"، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (پیری) بڵاو کردەوە.

یوسف حەمە ڕەشید تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە، بورھانی موفتی زادە ئاوازی بۆ ئامادە کردووە، ھەروەھا ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، بڕیار فەتاح کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

حەمید عوسمان لەدایکبووی 1985، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەریە و جگە لە چەندین بەرهەم و ئەلبومی تایبەتی خۆی، هاوکات بەشێکی زۆر لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکانی وتووەتەوە.