شلێر حوسێنی دەركەوتەوە


ژیان:
خانمە ئەکتەری کورد "شلێر حوسێنی"، دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەرنەکەوتنی، ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15/4/2019، شلێر حوسێنی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە، کە نزیکەی دوو مانگ دەبێت، ھیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو نەکردبووەوە.

شلێر حوسێنی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، پێشتر یەکێک بوو لە خانمە ئەکتەرە سەرەکییەکانی بەرنامەی شانۆیی کۆمیدیی (بەزمی بەزم)، بەڵام ماوەیەکە لەو بەرنامەیە نەماوە، ھەر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەشەوە، ناوبانگی زیاتری ھونەری پەیدا کرد، ماوەیەکیشە لەکاری ھونەری دوور کەوتووەتەوە.