سوپای تورکیا رۆژئاوای کوردستان بۆردوماندەکات

زەرەر و زیانەکان ئاشکرا نەکراون
دیمەنێک لە بۆردومانەکەی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان

ژیان:

سوپای تورکیا گوندێکى ناوچەى شێراواى عەفرینیان لە رۆژئاواى کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکانی ئاژانسی فورانتیوز، گوندی سوخانکێى ناوچەى شێراواى عەفرین لەلایەن سوپاى تورکیاوە بە تۆپ بۆردومانکراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەو بۆردومانەى سوپای تورکیا ئەنجامیداوە بەلانیکەمەوە 10 گولـلە تۆپی بە ئاراستەی گوندەکە هەڵداوە.

لەبارەى زیانى تۆپبارانەکە بۆ سەر گوندەکە و هاووڵاتییانى ئەو گوندە زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.

لە ئاداری 2018 و دواى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن سوپاى تورکیا، سەدان هاووڵاتی بەهۆی هێرشە جیاوازەکانی سوپای تورکیا گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.