پرۆسەی گشتپرسی بۆ مانەوەی سیسی لە میسر بەڕێوەدەچێت

پێدەچێت سیسی تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات بمێنێتەوە
پرۆسەی گشتپرسی_ میسر

ژیان:

پرۆسەی گشتپرسی لە میسر بۆ مانەوەی سیسی لە دەسەڵات لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و بە هەزاران هاوڵاتیی بەشدارییان تێداکرد.

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسانی 2019 بە هەزاران هاوڵاتی لە میسر بەشدارییان لە گشتپرسییەکدا کرد کە تێیدا دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی چەند ماددەیەکی دەستوور دەدەن سەبارەت بە مانەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە دەسەڵات تا ساڵی 2030.

لەئەگەری پەسەندکردنی هەموارەکانی دەستووری ئەو وڵاتە خوولی ئێستای سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی لە چوار ساڵەوە دەبێتە شەش ساڵ.

هاوکات دوای کۆتایی هاتنی ئەم خولەش سیسی دەتوانێت بۆ جاری سێیەم خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکات و تا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.