لیبیا؛ بەهۆی تێکهەڵچوونەکانەوە 220 کەس کوژراون

ژمارەی قوربانییەکان لە تەرابلوس لەبەرزبوونەوەدایە
توندوتیژییەکان لە پایتەختی لیبیا

ژیان:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی تێکهەڵچوون و توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی لیبیا، 220 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئەمڕۆ شەممە 20-4-2019، لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تویتەر ئاماری کوژرا و بریندارانی ئەمدواییانەی توندوتیژییە چەکدارییەکانی لە تەرابلوس بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی ئەمدوایانەی لیبیا، 220 کەس کوژراون و هەزار و 66 کەسیش بریندار بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ژنان، منداڵان و کرێکاران لەو سیڤیلانەن کە لە تێکهەڵچوونەکاندا کوژراون.

ئەوەش ئاشکراکراوە، لە ئێستادا بەهۆی توندوتیژییەکانەوە زیاتر لە 18 هەزار کەس لەو وڵاتە ئاوارە بوونە.

جێی ئاماژەیە، لەساڵی 2014ەوە تا ئێستا ئەمە خراپترین پێکدادانە کە لەو وڵاتە ڕوویداوە.