خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە

دووەم مووچەی بێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت
دیناری عێراقی


ژیان:
لە سێ رۆژی داهاتوودا دووەم مووچەی بێ پاشەکەوتی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دەزگاکان دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (تۆڕی هەواڵی ژیان) سبەینێ یەکشەممە موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەسپاکی، ژینگە، دەزگای مین و ناوچە کوردستانیەکان و کۆمسیۆن دابەشدەکرێت.

رۆژی دووشەممەش، موچەی هەر یەک لە وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران  و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

موچەی خانەنشینی شارستانیش لە ڕۆژی سێشەممە دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی 1ی 2019یە و دووەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.