ڤیدیۆ؛ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی جۆرج وسوف بڵاوکرایەوە

جۆرج وسوف

ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری سوریی جۆرج وسوف لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی "سکت الکلام"ە و هەریەکە لەهونەرمەندان عابد فەهد و تاتینا مرعەب و میلاد توسف لەبەرهەمەکەدا بەشدارن.
هاوکات دەرهێنەر ئەحمەد مونجەد سەرپەرشتیاری کاری وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەی کردووە.

جۆرج وسوف لە ساڵی ١٩٦١ لە سوریا لەدایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی جیهانی عەرەبی و هەوادارێکی زۆری هەیە، لە ساڵی ٢٠١١ تووشی جەڵتەی دەماغ بووە و بەهۆی وەستانی بەشێکی لەشیەوە سێ ساڵ لە هونەر دادەبڕێت.