نەیمار كێشەی یانەكەی ئاشكرا دەكات

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرە بەرازیلیەكەی یانەی پاریس سانجێرمان

ژیان: 
ئەستێرە بەرازیلیەكەی یانەی پاریس سانجێرمان كێشەكانی یانەكەی ئاشكرا دەكات و پێیوایە یاریزانە گەنجەكان گویچ بۆ راهێنەر ناگرن و ئەوەشی بە مەترسیدار بۆ ئامانجەكانی یانەكە زانیوە. 

نەیمار داسیلڤا، دوای شكستی یانەكەی لە جامی فەرەنسا بەرامبەر یانەی رین، رایگەیاند: پێویستە وەك پیاو بین لە ژوری خۆگۆرین یەكگرتوو تەبا بین ، دەبینم یاریزانە گەنجەكان ئەوەندەی قسە دەكەن یاری ناكەن ، پێویستە ئەوا زیاتر گوێ بگرن لەوەی قسە بكەن. 

ئەو ئەستێرە بەرازیلیە وتیشی: ئێمەش كە ئەزمونی زیاترمان ھەیە پێویستە گوێمان لێبگرن و رێزمان لێبگرن ئەوكاتەی كە منیش منداڵ بووم ھەمان كارم دەكرد ، ئەم یاریزانانە كاتێك راھێنەر قسە دەكات قسەكانی پێدەبڕن و تەداخول زۆر دەكەن كە ئەمەش نامانگەیەنێتە خاڵی كۆتایی بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەم تیپە ناگاتە ئامانجی خۆی.