چوار خوو بۆ لاواز بوون بەكار دێن بەڵام قەڵەوت دەكەن

زۆرخواردن سەرچاوەی قەڵەویە.

ژیان: 
خێرا نان خواردن و كەمكردنەوەی ژەمەكانی نان خواردن و كەم خەوی لەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی زیاد كردنی كێش و باشترە لێیان دوور بكەوینەوە. 

چەند خوویەك هەیە بە شێوەیەكی سروشتی خەڵكی ئەنجامی دەدەن دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، بۆ ئەوەی ئاگاداری راگرتنی كێشمان بین و نەهێڵین بەهۆی چەند خویەكەوە كێشمان زیاد پێویستە رەچاوی چوار خاڵ بكەین. 

1.كەمكردنەوەی ژەمەكانی نان خواردن هیچ پێویست نیە،  بەتایبەت پەڕاندنی نانی بەیانیان، چونكە مێتابۆلیزمی جەستە خاو دەبێتەوە.

2.بەهۆی ئەوەی مێشك ماوەی 20 خولەكی دەوێت بۆ ئەوەی بزانێت تۆ نان دەخۆیت، بۆیە ئەو هۆكارە دەبێتە هۆی ئەوەی بەهۆی خێرا نان خواردنەوە زیادەڕەوی بكەیت لەبەر ئەوەی مێشك درەنگتر دەزانێت كە پێشتر نانت خواردووە، باشترە بە هێواشی نان بخۆین بۆ ئەوی بڕێكی زۆر نەخۆیت.

3.خواردنەوە گازییەكانی كە بۆ ئەوە دەخورێنەوە تا بتوانین سیستەمی هەرس چالاك بكات ئەوە هەڵەیە، چونكە شیرینە و بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

4.كەمكردنەوەی ماوەی خەو دەبێتە هۆی تێكچوونی دەردانی ڕێژەی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و مێشك بڕیاری هەڵە دەدات و زیاتر خواردنی ناتەندروست دەخۆیت، بۆیە باشترە خەوی ئاسایی بكەین كە ماوەی نزیكەی 8كاتژمێرە.