پاریس سانجێرمان دەستبەرداری چەند یاریزانێكی دەبێت


ژیان: 
یانەی پاریس سان جێرمان لیستی ئەو یاریزانانەی دیاریكردووە كە دەستبەرداریان دەبێت چەند ئەستێرەیەكی دەفرۆشێت لە پێناوی یاسای یاری خاوێن. 

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی رایگەیاند، یانەی پاریس سان جێرمان لیستی ئەو یاریزانانەی دیاریكردووە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداریان دەبێت. 

ئەو رۆژنامەیە لە بارەی ناوی یاریزانەكانەوە دەڵێت "بریتین لە مۆنییە و نكۆنۆ و كۆرزاوا و نسوكی و دراكسلەر، دی ماریا و كاڤانی گومانیان لەسەرە لە لیستەكەدا بن".

هەریەكە لە دیماریا و كاڤانی بەهۆی یاساكانی یاری خاوێنەوە بەر لێشاوی فرۆشتنەكانی یانە فەرەنسیەكە دەكەون و پێدەوچێت ئەو یاریزانانە هەریەكەیان روو لە خولێكیتری بەهێزی ئەوروپی بكەن.