زیندانێک خەیاڵ مەزەندەی ناکات

زیندانی قارا

ژیان:

چەندین زیندانی نهێنی هەن لەتەواوی جیهان، هەندێک جار زیندانەکان بەجۆری ئەشکەنجە وئازاری زیندانیەکانەوە دەناسرێنەوە ومرۆڤ دەیەوێت نهێنیەکانی نێو زیندانەکە بزانێت، زیندانی "قارا" کە ساکنە مکناس ناوی ناوە، بەخوێندنەوەی ئەو زانیاری وچیرۆکانەی لەسەر زیندانەکە هەیە هەست وخەیاڵی ترس داتدەگرێت وواهەست دەکەیت خۆت یەکێک بووبیت لەزیندانیەکانی ئەو زیندانە.

زیندانێک لەژێر زەوی ودەرگای چونە ژورەوەی هەیە وهاتنەدەروە بوونی نیە

پانتایی وڕوبەری زیندانەکە زیاتر لە ٦٠هەزار زیندانی لەخۆگرتووە، ڕوبەرەکەی بە ١٠کم مەزەندە دەکرێت، زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرگا وسەدان مەمەڕ وڕاڕەو، بەڵام هەموویان یەک شێوە، تائەوکاتەی دەرونی زیندانیەکان تێکدەچوو بەدوای دەرچونی دەرگای دەرباز بووندا بگەڕێن ئاوایان بەسەر هاتووە، تەنانەت ژورەکەی خۆشیان بۆنەدۆزراوەتەوە.

زیندانی قارا کەدەگەڕێتەوە بۆسەردەمی پایتەختی ئیسماعیلیە لەوڵاتی مەغریب، مێژوی زیندانەکە دەگەڕێتەوە بۆچەند سەدەیەک پێش ئێستا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش زیندانەکە هەروەک خۆی ماوەتەوە، کاتێک زیندانیەک حوکم دەدرا ودەخرایە نێو زیندانەکەوە بەتوانای هاتنە دەرەوە زیندانیەکە ئازادی خۆی بەدەست دەهێنایەوە، هەر زیندانیەک لەتوانایدابوایە ڕێگەی هاتنە دەرەوە بزانێت، ئەوا وەک سەرلەنوێ لەدایک بونەوە بوو بۆی، بەڵام لەوانەشبوایە دوای حوکمەکە زیندانیەکە ترسی نێو زیندانەکە بیکوژێت.

چیرۆکێکی زیندوو کە زیاتر لە دووسەدە تائێستا بەزیندوێتی مابێتەوە زیندانی قارای وڵاتی مەغریبە، کە چەند کتێبی لەسەر نوسراوتەوە، بە گوێرەی پەرتوکی (میکناس؛ گوزەرێک بەمێژوی جیهاندا) کەلەلایەن دکتۆر ولێکۆلەر ومامۆستای زانکۆ مستەفا بنفایدە وە نوسراوە ئەو زیندانەیە کەوڵاتی مەغریبدا بوونی هەیە، زیندانەکە تایبەت کراوە بەبەند کراوە نەسڕانیەکانی ئەو سەردەمە وزیندانەکە لەلایەن قارا کەئەندازیارێکی پڕتوگالی بوو ئەندازە وهونەری تەلار سازیەکەی بۆکێشراوە، دروستکردنی زیندانێکی لەم شێوەیەش لەلایەن سوڵتان ئیسماعیلی وڵاتی مەغریبەوە بووە.

هەروەها بۆچونێکی تر هەیە کەلەلایەن دکتۆر عەبدولمەلیک ئەلناصریەوە کەبەهەمان شێوە ئەویش مامۆستای زانکۆیە وپەرتوکێکی لەسەر نوسیوە، باس لەوە دەکات بەر لەوەی ئەو شوێنە زیندان بووبێت پێشتر شارێکی ئاسایی بووە ژیانی لێبووە ودواتر گۆڕاوە بۆ بەندیخانە.

لەهەردوو پەرتوکەکە ولێکۆلینەوەکانی تردا ئاماژە بەوە دراوە کەوا زیندانەکە هیچ دەرگایەکی نەبووە وتاوەکو چاو حوکمی کردووە پانتایی زیندانەکە هێندە فراوان بووە، بەڵام باس لەوەدەکرێت دەرگای چونە ژورەوەی زیندانەکە کونێک بووە ولەسەرەوە زیندانیەکان فڕێدراونەتە خوارەوە، لێرەش دکتور مەلیک عەبدوالناڕی دەڵێت ئەو دەرگایەی ئێستا بوونی هەیە کەکونێکە ئەویش مێژووەکەی هی دوای زیندانەکەیە.

هەندێکی تریش دەڵێن مێژوی زیندانەکە یانیش ئەو شارەی کەلەژێر زەویدا بوونی هەیە پێشتر ئەشکەوتێک بووە دواتر گۆڕانکاری بەسەرداهێنراوە، لەسەرەوتی زیندانەکە باڵەخانەیەکی گەورە هەیە، قوبەیەکی گەورە بەقرمیت ڕوپۆشکراو هەیە، کەلەشوێنی پێشوازی مێوان وسەفارەتی وڵاتانی تر دەچێت، لەهەردوو کتێبەکەش هەروا ئاماژەی پێدراوە، بەجۆرێک بووە بەشوێنی دان وـ ستان، شا ئیسماعیل لەوێ پێشوازی کردووە لە سەفارەتی وڵاتەکانی وەک شانشینی وڵاتی ئیسپانیا وفەڕەنسا، وەنەبێت باڵەخانەی پێشوازی هەروا بەسودفە بووبێت دروستکردنەکەی لەسەر زیندانەکە، بەڵکو بەمەبەست لێی چاندنی ترس ودڵەڕاوکێ بووە لەنێو دڵی سوڵتانەکانی تری جیهان.

ئەگەر چی باس لەوەدەکرێت هیچ یەکێک لەزیندانیەکان بەزیندوویی نەهاتونەتە دەرەوە، بەڵام باسیش لەوە دەکرێت یەک لەزیندانیە فەڕەنسیەکان بەناوی "مویت" بەدۆزەخ ناوی بردووە.

بەجۆرێک کەمێژووی زیندانەکە ڕێک دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٧٥٥ی زایینی بەڵام تاوەکو ئێستاش هەر وەک خۆی ماوەتەوە تەنانەت زەمین لەرزەکانیش بەدرێژایی مێژوو هیچ کاریگەریەکی نەکردۆتە سەر ئەو زیندانە..

دوای چەند سەدەیەک ئێستا زیندانەکە کونێک بووە بەدەرگای سەرەکی گەشتیارانی جیهان و وڵاتەکە.