ئەو تاڤگەیەی لەسەر دراوی پەنجا هەزاری عێراقیدایە تاڤگەیەکی باڵەکایەتیە

دراوی عێراقی

ژیان:

تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لەدراوی کۆنی عێراق واتا پێش ڕوخانی ڕژێمی پێشوو لەسەر پێنج دیناری وێنەی هەبوو، بەڵام دوای ڕوخانی ڕژێم ولەچاپدانی پارەی بریمەر لەلایەن حاکمی مەدەنی عێراق پۆل بریمەرەوە گۆڕانکاری بەسەر دراوی عێراقیدا هات، بۆئەم مەبەستەش تاڤگەکەی گەلی عەلی بەک خرایە سەر پێنج هەزاریەکە.

ئەو تاڤگەیەی کە لەوێنەی دراوی پەنجا هەزاریەکەشدا بوونی هەیە، بەهەمان شێوە ئەویش تاڤگەیەکی تری سروشتی کوردستانە بەناوی "تاڤگەی کانی بەست"ە.

تاڤگەی کانی بەست دەکەوێتە گوندی وەڵزێی سەر بەناحیەی قەسرێ لەقەزای چۆمان وباڵەکایەتی، تاڤگەکە سروشتێکی جوانی هەیە وشوێنێکی گەشتیاری دڵڕفێنە، لەچوار وەرزی ساڵدا بەهۆی جوانی شوێنەکەوە گەشتیاران سەردانی دەکەن، لەهەمان کاتیشا بەرزترین تاڤگەیە لەهەرێمی کوردستان.

وێنەکانیش هەندێ فۆتۆگرافەری ناوچەکە گرتویانە.