بۆ نینۆكێكی تەندروست ئەم رێگایانە تاقی بكەرەوە


ژیان: 
لەپێناو نینۆكێكی تەندروست، پێویستە بەردەوام دەوری نینۆكەكانتان چەور بكەن و كرێمی شێداركەرەوەی لێبدەن، ئەو كارە زیاتر لە رۆژی سارد و وشكدا پێویستە.

بۆ ئەوەی نینۆكەكانتان زیانی بەر نەكەوێت، كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر ناچاریت دەستەكانت لە ئاودا بهێڵیتەوە ئەوە دەستكێش بەكاربهێنن بۆ ئەوەی نینۆكەكانتان پارێزراوبن لە شكان.

نینۆكەكانتان نیشانی دەدات كە ماددەی ئاسنتان كەمە، كەمی ماددەی ئاسن لە ژناندا زیاترە و دەبێتە هۆی شكاندنی نینۆكەكان، هەر بۆیە هەوڵبدەن ڕێژەی ئاسنی خوێنتان بەرز بكەنەوە بەخواردنی ئەم خۆراكانە وەك گۆشتی سور، گۆشتی هەموو باڵندەیەك، ماسی و رۆبیان و هێلكە و نیسك و سۆیا و لۆبیا كە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن.

بەكار هێنانی بۆیەی نینۆك، نینۆنەكان وشك دەكات و دەبێتە هۆی شكاندنیان، بۆیەی نینۆك كونیلەكانی سەر نینۆك دادەخات و ئۆكسیجین بە نینۆكەكان ناگات، بۆیە باشترە كەمتر بۆیەی نینۆك بەكار بهێنیت یان زۆر پێیەوە نەمێنێتەوە، دوای لێكردنەوەشی بە ئەسیتۆن راستەوخۆ دەستەكانت بشۆرە.

هەموكات لە دوای حەمام نینۆكەكانتان رێك بكەرەوە، لە كاتەكانی تردا نینۆكەكان ئەگەری شكاندنیان زۆرترە، بەڵام دوای خۆشتن نینۆك نەرمە و ناشكێت.

تاقیكردنەوەیەكی سادە بۆ ئەوەی بزانن لەشتان ئاوی كەمە ئەوەیە كە نینۆكت بگوشە تا ڕەنگی دەگۆڕێت بە سپی، دواتر وازی لێبهێنن، ئەگەر رەنگی نینۆكەكەت لە كەمتر لە 2 چركەدا رەنگی نەبێتەوە بە پەمەیی، مانای وایە لەشتان كەمی ئاوی هەیە و پێویستە ئاوی زیاتر بخۆیتەوە.

كەمی پرۆتین بە شێوەی هێڵێكی سپی لەسەر نینۆكەكەكتان خۆی دەردەخات، نینۆكەكان زیاتر لە پرۆتین پێكهاتووە، رۆژانە برێكی زۆر پرۆتین بەكاربهێنن بۆ ئەوەی نینۆكێكی جوان و درێژتان هەبێت.