ئەلبا رونكردنەوە لەبارەی خۆی و راهێنەرەكەیەوە دەدات

جۆردی ئەلبا

ژیان: 
لەداوی رەخنەی زۆری هاندەران و میدیاكانی بەرشەلۆنە لە جۆردی ئەلبا، بە شكستەكەی یانەی بەرشەلۆنە یاریگای ئانفێلد بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەو یاریزانە رونكردنەوەیدا . 

لە دوای یاریەكەی دوێنێ شەوی نێوان بەرشەلۆنە و خیتافی جۆردی ئەلبا یەكێك لەو یاریزانانەی ھۆكاری شكستەكەی ئانفێڵد دەستنیشانكرا ووتی: پێش یاری گەرانەوە بەرامبەر بە لیڤەرپول ئێمە باشترین یانەی جیھان بووین بەڵام لەدوای یاری گەرانەوە ئیتر ئێمە بوینە خراپترین و بەتەمەن و پێویستە بگۆردرێین.   

ناوبراو وتیشی:  تا ئێستاش ناتوانم چۆن ئەو شكستە شی بكەمەوە سەرەرای پێشكەوتنمان لە یاری چوون ٣ بە سفر بەراستی شتێكی سەیر بوو نەدەبوو ئەوە رووبدات.

ئە یاریزانە رونكردنەوە لە بارەی گۆڵی چوارەمی لیڤەرپول دەدات و دەڵێت ئەو گۆڵە "ھەڵەی ھەمو یاریزانەكان و تیپەكە بوو بە گشتی ھەڵەی یاریزانێك نەبوو بەتەنھا".

جگە لە ئەلبا رەخنەیەكی زۆر لە راهێنەری یانەكەش دەگیرێت كە دوو ساڵە بە هەمان شێوە لە چامپیۆنس لیگ دەكرێتە دەرەوە ئەو یاریزانە لەو بارەیەوە وتیشی: ڤالڤێردی ئەو كەسە بوو كە ژیانی پێبەخشیمەوە بۆیە ھیوادارم بەردەوام بێت.