ئێران مه‌رجی هەیە بۆ مانه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی

تاران دەیەوێت نەوت هەناردە بکاتەوە

ژیان:

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ڕایدەگەیەنن، تاران به‌ لایه‌نی ئه‌ورووپیی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت ڕۆژانه‌ یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ تاران جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت بتوانێت ڕۆژانه‌ یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بکات.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئه‌م بابەتە له‌ میانه‌ی دانوستانه‌کانی ئێران و ئه‌ورووپا تاوتوێ کراوه‌، به‌ڵام وه‌ک بابه‌تێکی فه‌رمی نەخراوەتەڕوو.

هاوکات، به‌رپرسێکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئێرانییه‌کان ڕێژه‌یه‌کی تایبه‌تیان بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆیان دیاری نه‌کردووه‌، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بۆ قۆناغی پێش گه‌مارۆکان بگه‌ڕێنه‌وه‌.