ئاوات بۆكانی داوای هاتنەوەی شیروان عەبدوڵا دەكات


ژیان: 
هونەرمەندی میلی ئاوات بۆكانی داوای گەرشانەوەی شیروان عەبدولا دەكات بۆ كوردستان و دەیەوێت پێكەوە لە مەیدانی هونەری میلیدا كار بكەن. 

شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میلی ، ئێستا لە ئەوروپا نیشتەجێیە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گرتەیەكی ڤیدیۆی ئاوات بۆكانی بڵاو كردووەتەوە كە تیایدا دەڵێت "ئەو پەڕی خۆشەویستی و برایەتیم بۆ هونەرمەندی بەتوانا و خۆشەویستی هەرچوارپارچەی كوردستان  بولبولی گەل، كاكە شیروان عەبدوڵا". 

بۆكانی لە پەیامەكەیدا هیوادارە دوربێ لەدەرد وبەڵا، و بە مامۆستای خۆیناوی دەهێنێت و دەڵێت "وەك خەڵكی سلێمانی دەڵێت مامۆستا گیان، كاكە وەرەوە كەس بۆی نییە بێتە ئەم بەینەوە، وەرەوە با ساحەكە كۆنتڕۆڵ بكەینەوە".