وادەی دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك راگەیەندرا


ژیان: 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ موچەی پێنج وەزارەت و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

 سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەولێر بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: سبەینێ چوار شەممە، مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی و كار كاروباری كۆمەڵایەتی و خاون پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

  سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد كە دابەشكردنی موچە بە هەمانشێوەی مانگەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكەین لە 23ی مانگ كۆتا رۆژی دابەشكردنی موچە بێت.