میسی شێتانە یاری كرد، رۆناڵدۆ هەمیشە شایەنی تۆپی ئاڵتونیە


ژیان: 
ئەستێرەیەكی مەغریبی ئاماژە بەوە دەكات كە رۆناڵدۆ هەمیشە شایەنی ئەوەیە تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت و باس لە میسیش دەكات كە ئاستێكی شێتانەی لە چامپیۆنس لیگ پیشانداوە. 

مەھدی بن عەتییە، یاریزانە مەغریبیەكەی پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەڵێت: من چانسم ھەیە چونكە ھەلی ئەوەم بۆ ھەڵكەوت رۆناڵدۆ لە نزیكەوە ببینم كە راھێنان و یاری دەكات چ لە خولی ئیتاڵی چ لە چامپیۆنس لیگ یش ، بەو توانایەی كە پێشكەشی دەكات سەلماندویەتی كە ھەمیشە شایەنی ئەوەیە تۆپی ئاڵتونی بەدەست بھێنێت.

ئەو نایشارێتەوە كە تۆپی ئاڵتونی ئێستا دیار نیە بۆ كێ دەبێت و باس بەڵام ئەو یاریزانە باس لەوەش دەكات: میسی ئەم وەرزە ئاستێكی شێتانەی پێشكەش كرد ئەو زۆر سەرسورھێنەر دەركەوت، بەڵام شكستی تیپەكەیان بەرامبەر بە لیڤەرپول و چونە دەرەوەیان لە چامپیۆنس لیگ ھەلی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی بۆ میسی كەمكردۆتەوە.