ئەمریکا ئاگای لێیە


ژیان: هێرش عەبدولرەحمان

دەزگاکانی زانیاری ئەمریکا کە بەگروپی ١٦ ناسراوە بەشی تایبەتی ھەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواوی حزبە عێراقی و کوردییەکان، ڕۆژانە بەھەزاران بەڵگە دەچێتە داتای ئەو دەزگایانە، لەسەر جموجۆڵ و نزیکیان لەگەڵ ئێراندا، ئەزانن کام مەکتەب سیاسی یان ئەندامی حزبی عێراقیە سەردانی ئێران دەکات، یان پیاوی ئێرانە، حزبی کوردی ھەیە ھێندە بێ ئەقڵە وا ئەزانێت ئەمریکا گێژە ئاگای لێ نیە پێیەکی لەئێرانە، ئەوەی تری لە کوردستان.

حزبی کوردی ھەیە ھێندە بێ ئەقڵە وا ئەزانێت ئەمریکا گێژە ئاگای لێ نیە پێیەکی لەئێرانە، ئەوەی تری لە کوردستان

تائێستا دەیان مەکتەب سیاسی و مەسئول ڤیزەی ئەمریکایان ڕەتکراوەتەوە. بودجەی پەنتاگۆن ٧٠٠ ملیار بووە، ساڵی ڕابردوو نیوەی ئەو بودجەیە تەرخانکراوە بۆ تویژێنەوە و زمان و کۆکردنەوەی زانیاری ئەو ناوچەیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە ھیچ ھێزێکی دونیا ناتوانێت بیکات، جگە لە ئەمریکا، سیاسی و حزبی تۆش تازە چاوی لەبەغدایە تا پارە بنێرێت و، موچەکەی وەرگرێت، دوای بێت قسەی زلت بۆ بکات، بەناوی سیاسەتەوە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە