بۆ ئەوەی لەرەمەزاندا تینوت نەبێ ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە


ژیان:
بەهۆی بەرز پلەکانی گەرماوە ڕەمەزان کەمێک گرانە و ڕەنگە زیاترهەستی تیونێتی ماندوومان بکات، بەڵام چۆن لەکاتی ڕۆژوودا وادەکەین کە کەمترین هەستی تینوێتیمان هەبێت یان لایەنی کەم بۆ ماوەیەکی زۆر خۆڕاگر بین.

پێویستی ئاو خواردنەوە لە دەزانین لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی نەخواردن و نەخواردنەوەوە جەستە وشک دەبێتەوە و لەش پێویستی بە ئاو دەبێت و هەست بە تونیەتی دەکەیت ،  بەڵام دەتوانیت بەم ڕێگا ئاسانانە خۆتی لێ رزگاربکەیت:

لە پارشێودا ئاوی زۆر مەخۆرەوە، چونکە جەستە لەکاتژمێرەکانی بەیانیدا زۆربەی لەدەست دەدات.

خواردنی زۆری شیرینی زیانی هەیە و زیاتر تینوت دەکات، هەر بۆیە لەمانگی ڕەمەزاندا هەوڵبدە بڕێکی کەم و سادە لە شیرینی بخۆیت.

لەو خواردنانە دووربکەوەرەوە کە خوێی زۆر لەخۆدەگرن، چونکە هەستی تونیەتی زیاد دەکەن.

هەوڵبدە پارشێوان پەرداخێک ماستاو بخۆیتەوە، چونکە وزەی پێویست دەبەخشێت بەلەش و هەستی تونیەتی بۆماوەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە.

زەڵاتەی سەوزەکان زیاتر بخۆ، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تونیەتی بۆماوەیەکی زۆر.

ئەو خۆراکانە مەخۆ کە رێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە، چونکە بەگشتی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، ئاوی لەشت هەڵدەمژێت و زیاتر تینو دەبیت، لەبری خوێ ئاوی لیمۆ بەکاربهێنە.