بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى تورکیاوە هاوڵاتییەک لە ناوچەى بارزان شەهید بوو

وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتیەکە

ژیان:

لە چیای بۆتێ لە دەڤەری بارزان، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی گوندی پێندرۆی شەهید کرد.

بەپێی سەرچاوەی ئاژانسەکانم بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بووەتە هۆی شەهیدبوونی هاوڵاتییەک لە سنووری بارزان لە باشوری کوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو هاوڵاتییەی بە بۆردوومانەکە شەهیدبووە، ناوی ئەو 'کازم عەلی'ـە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی شارەدێی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

هاوکات، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکە، سوپای تورکیا مۆڵەتی بە ٢٠ کەس داوە بچنە چیای بۆتێ.