چۆن یاسای دەریاوانی ئاوی ھەرێمایەتی و ئابوری وڵات ڕێکدەخرێت؟

یاساکە ڕێ بە ئیمارات دەدات کە ھەستن بەدانانی یاساو ڕێسا لە ناوچەی ئابوری پوخت

ژیان: ئەکرەم ئەمین

دوای ئەوەی ڕۆژی یەک شەممە چوار کەشتی لەسنوری ئابوری دەریایی وڵاتی ئیمارات ڕووبەڕووی کارێکی تێکدەرانە بوونەوە. لە دوای ئەوە کۆمەڵێک پرسیار وروژێنرا سەبارەت بە یاسای نیودەوڵەتی بۆ ڕێکخستنی تایبەت بەسنوری ئاویی. لەبەرمبەر ئەوەی کە ڕوویدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک ڕێوشوێنی یاسایی داناوە بۆ کاری کەشتیوانی و سەلامەتی.

وڵاتانی دنیا گەیشتنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە دەریاوانی پەیوەندیدار بە ئاوە ھەرێمایەتییەکانی دەرەوەی سنوری دەوڵەتان. لەساڵی ۱۹۷۳ ڕێککەوتننامەیەکیان نوسی و لە ساڵی ۱۹۸۲ ئیمزایان کردو لە ۱۹۹٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنامەیە ئاوی ھەرێمایتی بۆ ۱۲ میل درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری وشکانی دەوڵەت. لێرەدا کۆتا خاڵی وشکانی وەردەگیرێت لەو شوێنەدا. بۆ ئەو دەوڵەتەی دەکەوێتە ئەو سنورە سەروەری و دەسەڵاتی تەواوەتی ھەیە بەسەر ئەو ناوچە ئاوییەدا، بەشێوەیەک وەک پارچەیەکی دانەبڕاو لەو وڵاتە دادەنرێت.

بەڵام ئەو وڵاتە پابەندکراوە ڕێزی ھاتوچوی ئەو کەشتییانە بگرێت کە بەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن تەنانەت ئەگەر گەشتییەکان جەنگیش بێت. پێویست لەسەر ئەو وڵاتە لە یاسا و ڕێسا دانراوەکان لا نەدات و زیان لە بەرژەواندییان نەدات.

لەدوای ئاوی ھەرێمایەتی، ئاوی ھاوسنوری یان دراوسێتی دێت، کە بو ماوەی ۱۲ میل درێژ دەبێتەوە، دەوڵەتەکان کەمتر ئەو ناوچە ئاوییەیان ئەکەوێتە ژێر رکێف و ھەژموونەوە، تەنیا ئەو یاسایانەی بەسەردا جێبەجێدەکرێ کە پەیوەندی بە گومرگ و باج  بنبڕکردنی پیس بوونی ژینگە و کۆچ و کوچبەرەوە ھەیە.

لە جۆری سێیەمدا  بە ئاوی ئابوری یان بازرگانی پوخت ناودەبرێت، ئەوەش ناوچەیەکی ترە سەربەخۆیی و موڵکداری بۆ ھیچ دەوڵەتێک نییە بەشێوەی تەواوەتی، بەڵام مافی ئەوەی ھەیە بەروبوومەکەی بخوات، ئەو ناوچەیەش درێژدەبێتەوە بۆ ۱۰۰ میل بەلاینی کەمەوە لەخاڵی بنەڕەتەوە.

ئەو مافەش دراوە بە دەوڵەتەکە کە بەروبوومی ئاوییەکان و ڕاوەماسی و دەرھێنانی نەوت و کانزاکان بەکاربھێنێت.
ئەم دابەشکردنەش لەسەر بنەمای ھێڵی ناوەندی نێوان دەوڵەتە کەنار ئاوییەکان بنیاتنراوە.

ئەوەی ئەکەوێتە دەرەوەی ئەو سنورە ئاوییانەوە بە ئاوی نێودەوڵەتی ناودەبرێت، بەوپێیە ھەموو دەوڵەتەکان مافی بەکارھێنانی ھەیە بەگوێرەی یاسای دەریاوانی کە ڕێکخراوە.

ئەیمەن سەلامە مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی جەخت لەوەدەکاتەوە کە یاسای نێودەوڵەتی بۆ دەریاوانی ئازادیی تەواوی ھاتوچۆ و سەلامەتی و کەشتیوانی بۆ سەرجەم کەشتییەکان دەستەبەرکراوە  بەبێ ڕێگری ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بازرگانی یان حکومی تایبەت بەو وڵات ئەتوانرێت ھاتوچۆی ئاوی بەکاربھێنێت بۆ کاری نابازرگانی تەنانەت بۆ کەشتییە جەنگی و ژێرئاوگەڕەکان.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سکای نیوز، سلامە ئاماژەی بەوە دا کە یاسای دەریاوانی ڕێ بە ھەڕەشە نادات لە ناوچەی ئابوری پوخت.

ھەروەھا ئەوەشی وت؛ یاساکە ڕێ بە ئیمارات دەدات کە ھەستن بەدانانی یاساو ڕێسا لە ناوچەی ئابوری پوخت. ھەروەھا بەپێی یاساکە مافی سەلامەتیشی لەو ناوچەیە دەداتێ.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند ڕۆژی یەک شەممە چوار کەشتی بازرگانی فرەڕەگەز لە ئاوی ھەرێمایەتی لە کەنداوی عەمان بەئاڕاستەی کەناری ڕۆژھەڵات نزیک نزیک ئاوی ھەرێمایەتی و لەناوی ئاوی ئابوری ئیمارات دا ڕووبەڕووی کردەیەکی گێرەشێوێنی بوونەوە.

دەوڵەتی ئیمارات ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەبابەتەکە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە