لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونەقوربانی

ڕووداوە هاتووچۆکەی ئەمڕۆی ڕێگای نێوان کەلار- خانەقین

ژیان:

لەسەر ڕێگای كەلار - خانەقین نزیك گوندی تۆپ عسكر بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە دووكەس برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پێكدادانی مینی پاسێك و تراكتۆرێك لەسەر ڕێگای كەلار- خانەقین دووكەس بریندار بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو دووكەسە بەتراكتۆرەكە خەریكی كاركردن بوون، مینی پاسەكەش لەخانەقینەوە بەئاراستەی كەلارهاتووە و لەنزیك گوندی تۆپ عەسكە ئەو ڕوداوە روویداوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، پاش گەیاندنی بریندارەكان بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لەبریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.