گریزمان بە شێوەیەكی فەرمی بڕیاری رۆشتنی لە ئەتلەنتیكۆ راگەیاند

ئەنتوان گریزمان، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ئتلەنتیکۆ مەدرید

ژیان: 
یانەی ئەتولەنتیكۆ مەدرید رایگەیاند دواین كۆبونەوەی خۆیان لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسیەكەی یانەكەیان ئەنجامداوە و چیتر ئەو یاریزانە لە یانەكەیان نامێنێتەوە. 

ئەو یانەیە لە پێگەی خۆیان رایانگەیاند كۆبونەوەی كۆتایی یانەكە لەگەڵ ئەنتوان گریزمان، ئەستێرەی فەرەنسی ئەنجامدا و لەو كۆبونەوەیەدا ئەو یاریزانە بە راشكاوانە داوای كردوە رێگەی بدەن بڕوات، ئەو یاریزانە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یانەكەیان بەجێ دەهێڵێت. 

ئەو یاریزانە خۆشی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: دەمەوێت پێتان رابگەیەنم كە من بریاری رۆیشتم داوەو دەمەوێت شتی نوێ و روبەروبونەوەی نوێ تاقیبكەمەوە، سوپاسیشتان دەكەم بۆ ئەو ماوەیەی پێكەوە بەسەرمان برد.

میدیاكانی ئیسپانیا و فەرەنساش بە چرشی باس لەوە دەكەن ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە بە بڕی 125 ملیۆن یۆرۆ بەڵام تا ئێٍستا ئەو بابەتە بە فەرمی رانەگەیەندراوە و هەریەكە لە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ركاری بەدەكەن لەسەر گواستنەوەی.