پۆمپیۆ بۆ دابینكردنی ئاسایشی باڵوێزخانەی ئەمریكا سەردانی عێراقی كرد

کۆبونەوەی مایک پۆمپیۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

ژیان:
باڵوێزخانەی ئەمریكا باس لە هۆكاری بڕیاری بەجێهێشتنی بەشێك لە كارمەندەكانی لە كونسوڵخانە و باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق شیدەكاتەوە و ئاشكرای دەكات بەهۆی مەترسیەكانی سەریانەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاتووەتە عێراق. 

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و زیادبوونی مەترسییەكان كە لە عێراقدا هەستی پێ دەكرێت، بڕیارمانداوە ژمارەیەك لە كارمەندانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان عێراق جێبهێڵن.

وتەبێی باڵوێزخانەكە ئامانجی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەشی بۆ عێراق رونكردووەتەوە ئاشكرای دەكات:  لە سەردانەكەی ئەم دواییەی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوە عێراقییەكان كردووە، ڕاستیی ئەو مەترسی و هەڕەشانەیان بۆ حكومەتی عێراق شیكردووەتەوە و ئاگاداریان كردوونەتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاشكرایكردووە، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن دەكەن بە سەلامەتی و ئاسایشی دامەزراوەكانیان لە سەرانسەری جیهاندا، بڕیاری كشاندنەوەی ژمارەیەك لە كارمەندی باڵیۆزخانەی بەغدا و كونسوڵگەریی هەولێر لە سایەی ئەو دۆخە ئەمنیەی ئێستادا پەیڕەوكراوە.