تەنها لە ماوەی مانگێكدا نزیكەی نیو ملیۆن كەس لە توركیا بێ كار بوون

یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی ئەستەمبوڵ

ژیان: 
ئامارە فەرمیەكانی توركیا باس لەوە دەكەن رێژەی بێكاری لە ماوەی ئەمساڵدا زیادی كردووە و دەدەپەش رایدەگەیەنێت ژمارەی بێكارەكان زۆر لەوە زیاترە كە بڵاو دەكرێتەوە. 

میدیاكانی توركیا ئاماری بێكاریان لە ماوەی ساڵی رابردووی وڵاتەكەیان بڵاو كردەوە ئاشكرای دەكەن رێژەی بێكاری لە ناو گەنجاندا ۆری لە زیاد بوون كردووە. 

ئامارە فەرمییەكان ئەوە دەردەخەن كە ڕێژەی بێكاری لە توركیا لە بەرزبوونەوەدایە، بێكاربوونی كەسانی سەرووی تەمەن 15 ساڵان لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا 14.7% زیادی كردووە.

ئەو ئامارانە باس لەوە دەكەن كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ملیۆنێك و376 هەزار كەس كارەكانیان لەدەستداوە و بێ كار بوون، گیونای كوبلای، هاریكاری هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە بۆ كاروباری ڕەنج، ئابووری و سیاسەتی كشتوكاڵ و كۆمەڵایەتی، رەتیدە كاتەوە ئەو ئامارانە راست بێت. 

لەو بارەیەوە كوبلای دەڵێت "ژمارەی بێكارەكان لە توركیا لەو ئامارانە زیاترە رستیەكە ئەوەیە 7 ملیۆن كەس بێكارن، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 400 هەزار كەس تووشی بێ كاری بوون".