پەرلەمان لەبارەی پەبجیەوە داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكات


ژیان: 
لیژنەی رۆشنبیری داوا لە وەزارەتی پەیوەندیەكان و دەستەی راگەیاندنی حكومەتی عێراق دەكات یاسای قەدەغەكرندی یاریە ئەلكترۆنیەكان بەزوترین كات جێبەجێ بكەن.

ئەمڕۆ لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و ئاسەواری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە حكومەت و وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كرد ئەو یاسایەی لە رۆژی 17ی نیسانی 2019 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا و بەشەند كرا جێبەجێ بكەن. 

لیژنەكە پێیوایە حكومەت دوا كەوتووە لە جێبەجێكردنی یاساكە و پێویستە بە زوترین كات جێبەجێ بكرێت.